دوای 6 ساڵ سه‌رۆكێكی نوێ بۆ یانه‌ی دهۆك دیارییكرا
دوای شه‌ش ساڵ سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك ده‌گۆڕێت و عه‌بدوڵڵا جه‌لال شوێنی بژار ئیسماعیل ده‌گرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، هه‌شت ئه‌ندام متمانه‌ی ده‌سته‌ی گشتی یانه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا ئه‌مڕۆ پۆسته‌كانی یانه‌كه دابه‌شكران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی كارگێڕی نوێی یانه‌ی دهۆك له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یاندا كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، پله و پۆسته‌كانی یانه‌كه‌یان دابه‌شكرد، دكتۆر عه‌بدوڵڵا جه‌لال ده‌بێته سه‌رۆكی یانه‌كه، كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو بژار ئیسماعیل سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌ی ده‌كرد.
یوسف ره‌شید وه‌كو جێگری سه‌رۆك، جاسم محه‌مه‌د حاجی وه‌كو سكرتێری یانه، رێگر ئه‌حمه‌د وه‌كو ئه‌مینداری دارایی، هشیار فه‌ریق وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی، خالید موشیر وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێ، ملله‌ت جه‌مال وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی یانه‌كه ده‌ستنیشانكران و خالید محه‌مه‌دیش وه‌كو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه كار ده‌كات.
عه‌بدوڵڵا جه‌لال سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی دهۆك له‌دایكبووی ساڵی 1988 و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه و پێشتر له یانه‌كانی ئافره‌تانی دهۆك و زێره‌ڤانی وه‌كو سكرتێری یانه كاری كردووه و پێشتر له یانه‌ی دهۆك بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌وی بووه.
به به‌شداریی 220 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی یانه‌كه هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، كه ده‌نگده‌ران حه‌وت ئه‌ندامی نوێیان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن و جگه له ئه‌ندامێك هیچ ئه‌ندامێكی نوێ ده‌رنه‌چوون.