به‌رپرسی نووسینگه‌ی پارتی له‌ میسر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كوردستان24 كرد

كوردستان24 له‌ماوه‌ی 6 ساڵی كاركردنیدا توانی بگاته‌ ریزبه‌ندی كه‌ناڵه‌ ناودار و پێشكه‌وتووه‌ جیهانییه‌كان
شێركۆ حه‌بیب پیرۆزبایی له‌ كوردستان24 ده‌كات
شێركۆ حه‌بیب پیرۆزبایی له‌ كوردستان24 ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی شه‌ش ساڵه‌ی كاركردنی دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24، شێركۆ حه‌بیب، به‌رپرسی نووسینگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میسر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رپرس، كارمه‌ندان و ستافی كه‌ناڵی كوردستان24 كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا شێركۆ حه‌بیب دووپاتیكرده‌وه‌، كوردستان24 توانی له‌ ماوه‌ی 6 ساڵی كاركردنیدا بەو پەڕی شاره‌زایی و پرۆڤیشناڵی کاره‌کانی ئه‌نجام بدات و بچێته‌ ریزبه‌ندی كه‌ناڵه‌ جیهانییه‌ ناوداره‌كان و كاره‌كانی به‌ راستگۆیی، پیشه‌یی و باوه‌ڕبه‌خۆبوون ئه‌نجام بدات.

په‌یامی به‌رپرسی نووسینگه‌ی پارتی له‌ میسر
په‌یامی به‌رپرسی نووسینگه‌ی پارتی له‌ میسر

H.B