وه‌رزی نوێی كاركردنی كوردستان24 به چه‌پكێ به‌رنامه‌ی نوێ ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی شه‌ش ساڵ كاركردنی دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 و داگیرساندنی مۆمی حه‌وته‌م ساڵی كاركردنی، كوردستان24 وه‌رزێكی نوێی كاركردنی خۆی ده‌ستپێده‌كات و له‌م وه‌رزه نوێیه‌دا چه‌پكێك به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به كوالێتیی به‌رز و ناوه‌ڕۆكی به‌پێزه‌وه پێشكه‌ش به وه‌رگرانی ده‌كات.
له دیارترین ئه‌و به‌رنامانه‌ی له وه‌رزی نوێی كوردستان24دا په‌خش ده‌كرێن ئه‌مانه‌ن:
ده‌روون و دیارده
بە دروشمی (بۆ چاره‌سه‌ر، نه‌وه‌ك بۆ وروژان)، وه‌زری دووه‌می به‌رنامه‌ی ده‌روون و دیارده ده‌ستپێده‌كاته‌وه، هه‌ر جاره و پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له رێگه‌ی قوربانی، یان كه‌سی یه‌كه‌می خاوه‌ن كێشه، ده‌خرێته بەر باس و له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی بواری كۆمه‌ڵناسی و سایكۆلۆجی گفتوگۆ ده‌كرێت. به‌شداربووان له یه‌ك كاتدا، هه‌م خاوەن كێشه و هه‌م میوان و هه‌میش قسه‌كه‌ر ده‌بن.
له دووره‌وه
ناساندنی كولتووری رۆژئاوایه به بینه‌ر‌انی كوردستان24، هه‌ر جاره‌و له وڵاتێكی رۆژئاوا به به‌شداری كوردانی تاراوگه، باس له ژیان و كولتووری گه‌لان ده‌كات و تێكه‌ڵ بوونی كورد به كولتووری رۆژئاوا ده‌خاته‌ڕوو. به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی و به به‌شداری كوردانی تاراوگه چیرۆكه جیاوازه‌كان ده‌گێڕێته‌وه.
گه‌شتوان
گه‌شتێكی مه‌یدانییه به نێو شاخ و شوێنه گه‌شتیار‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ر جاره‌و گرووپێك له توێژه جیاوازه‌كان، له گه‌شتێكی شاخه‌وانی، باس له ژینگه‌پارێزی ده‌كه‌ن. كه‌شوهه‌وای به‌رنامه‌كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له نێوان هونه‌ر و گفتوگۆی گه‌نجانه و خواردن و گه‌ڕان.
نوژین
به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شه له نێوان دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، ئامانجی ئەو پڕۆگرامە ئەوەیە خێزانە هەژار و کەمدرامەتەکان بە بەرگێکی نوێ دەباتە ناو ژیانێکی نوێ، خێزانەکان خۆیان دەبنە کارەکتەری ژیانی سەخت و دژواریان، نوژین سەختییه‌کانیان تێدەپەڕێنێت و دەیانگەیەنێتە کەنارێکی ئارام.
شوێنپه‌نجه:
دیوه جیاوازه‌كانی تاوان ده‌گێڕێته‌وه.. قوربانی و تاوانبار له میانه‌ی پڕۆگرامه‌كه ده‌دوێن. دۆسییه‌كان باس ده‌كرێن و كه‌سانی یاساناس باس له جۆری تاوانه‌كه ده‌كه‌ن. دۆزینه‌وه‌ی تاوانبار و چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنی به‌شێكی دیمه‌نه‌كانی پڕۆگرامه‌كه پێكده‌هێنن. ئامانج لێی هۆشیاری یاساییه.
ده‌ستڕه‌نج
به‌رنامه‌یه‌كی دۆكیۆمێنتارییه. گرنگی بە شوناس و بنەمای ئابووری گونده‌كان دەدات، هه‌رجاره‌و چیرۆكی گوندنشینێك ده‌گێڕێته‌وه، كه به كۆششی ده‌ستوبازووی خۆی، بناغه‌ی ژێر خانی ئابووری داده‌نێت. دروشمی خۆژینی و پشتبه‌خۆبه‌ستن دروشمی پڕۆگرامه‌كه‌یه.
هاوژینی:
زۆرن ئه‌وانه‌ی ژیانی هاوسه‌ریان لە كولتووری جیاواز پێكهێناوه. ئه‌و دوو هاوژیانه چۆن یه‌كتریان ناسی و چۆنیش چوونه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و ماڵ و منداڵیان پێكهێنا و ئێستا چۆن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی هاوژینی دیوه شاراوه‌كانی هاوژینی له دوو كولتووری جیاواز، یه‌كێكیان كورد و ئه‌وی تریان بێگانه ده‌خرێته‌ڕوو.
كورد له ئه‌رشیڤی بێگانه:
له ئه‌رشیڤی بێگانه و وڵاته زلهێزه‌كان، مێژوو ده‌گێڕدرێته‌وه. به شێوه‌یه‌كی درامی و به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی مێژوویی گرنگ و به‌ڵگه‌نامه جۆراوجۆره‌كانی بێگانه، قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژووی كوردستان باس ده‌كرێن و شۆڕشه رزگاریخوازه‌كانی كوردستان ده‌خرێنه‌ڕوو.
دێروار
بەرنامەیەکی دۆکیۆمێنتەرییە تایبەتە بە شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان. ئەم بەرنامەیە، هەفتانە لە شاشەی کوردستان24 پەخش دەکرێت.