ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، پیرۆزبایی 6 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان24 ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له‌په‌یامێكدا ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، پیرۆزبایی شه‌ش ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان24 ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت، له‌كاروانی خزمه‌تكردن به‌كاری رۆژنامه‌گه‌ریی و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه له‌خزمه‌تی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌رده‌وام بێت.
له‌په‌یامه‌كه‌دا ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندن له به‌ڕێوه‌به‌ر و ته‌واوی كارمه‌ند و رۆژنامه‌ڤانانی كوردستان24 ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت له كاره پیشه‌ییه‌كانیان به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بن.
هه‌وره‌ها رایگه‌یاند، كوردستان24 توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی كاركردنیدا خزمه‌تێكی به‌رچاو به‌گه‌ل و نیشتیمان بكات و ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستان پێشخستووه.
له‌په‌یامه‌كه‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان دا هاتووه، كوردستان24 توانیویه‌تی به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه كار بكات بۆ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی كورد به ناوه‌ند و دامه‌زراوه جیهانییه‌كان.
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان دووباره ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان24 پیرۆز ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت ساڵی نوێی كاركردنی، ساڵی پێشكه‌وتنی زیاتر و خزمه‌تكردنی باشتر بێت به پرسی كورد.
H.B