نه‌فتالی بینیت: ئێران سیستمێكی گه‌نده‌ڵه
K24 - هه‌ولێر:
نه‌فتالی بینیت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ته‌لئه‌بیب 30 ساڵه له‌گه‌ڵ تاران له ناو جه‌نگێی سارد دایه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رایگه‌یاند، له‌ناو جه‌نگێكی سارد داین له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌میش له رێگه‌ی فشار خستنه سه‌ریان له رێگه‌ی ئابووری و دیبلۆماسیه‌وه.
راشیگه‌یاند، ئێران لاواز ده‌بێت و دواجار ده‌وه‌ستێت، تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر جیهان كۆتایی دێت له فشاره‌كان ناوه‌ستین.
روونیكرده‌وه، به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل كار ده‌كات بۆ لاوازكردنی توانا ناووكییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه.
ئاماژه‌یپێكرد، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێزێكی ناوچه‌یی هه‌یه پێی ده‌گوترێت ئێران، له‌هه‌مانكاتدا هێزێكی ناوچه‌یش هه‌یه پێی ده‌ڵێن ئیسرائیل.
جه‌ختیكرده‌وه، ئێران رژێمێكی گه‌نده‌ڵه، مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كات، ئاوی پاك بۆ هاووڵاتیانی دابین ناكات، ته‌نیا پاره‌كانیان بۆ په‌ره‌پێدانی سیستمی ناووكی خه‌رج ده‌كه‌ن.
روونیكرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین بۆ كاركردن له دژی ئێران، بۆیه په‌ره‌پێدانی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ تاران باش نابێت.
گوتی: ئێمه ماوه‌ی 30 ساڵه له‌ناو جه‌نگێكی ساردین له‌گه‌ڵ ئێران، به‌رده‌وامیش ده‌بین.