سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان پیرۆزبایی 6 ساڵهی دامهزراندنی كوردستان24 دهكات
K24- ههولێر:
له پهیامێكدا سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان، پیرۆزبایی شهش ساڵهی دامهزراندنی كوردستان24 دهكات و ئاماژهیپێكرد، لە ماوەی شەش ساڵی کارکردنی كوردستان 24، لە رێگەی بەرنامە و گەشتە ھەواڵیەکان، توانی بینەرێکی یەکجار زۆر لە ناوخۆ دەرەوە کۆبکاتەوە.
ئهمهش دهقی پیرۆزبایی سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنانه:
بۆ دامەزراوەی کوردستان24
ساڵیادی دامەزراندنتان پیرۆز..
بە بۆنەی شەش ساڵ کارکردن و روماڵکردنی کوردستان24 بۆ رووداوەکان و گەیاندنی پەیامی راستەقینەی خەڵک و ھەموو چین و توێژەکان ، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ھەموو کارمەندان دەکەم.
کوردستان24 ھەر لەسەرەتای پەخشکردنتان دیدگایەکی جیاواز و پەیامێکی نیشتمانیتان ھەبووە بۆ کوردستان و تەواوی جیھان ، ھەروەھا ھەمیشە پێشەنگ بوونە لە گەیاندنی رووداوەکان ، چ لە ناوخۆ چ لە دەرەوە.
ئەوەی دەمەزراوەی کوردستان 24 لە راگەیاندنەکانی دیکە جیادەکاتەوە پیشەیی بوێرانە رووماڵی رووداوەکانی کردووە، ھەر ئەوەشە وایکردووە لە ناو دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمەڵگە بەگشتی بناسرێتەوە.
کوردستان24 لە ماوەی شەش ساڵی کارکردنیدا لەرێگەی بەرنامە و گەشتە ھەواڵیەکانی، توانی بینەرێکی یەکجار زۆر لە ناوخۆ دەرەوە کۆبکاتەوە و ببێتە دەنگ و رەنگی رۆژھەڵات و رۆژئاواو باکوور و باشووری کوردستان، لە ھەمانکاتدا ھەمیشە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان کاری سەرەکییتان بووە.
دووبارە پیرۆزە و بەھیوای سەرکەوتن و کاری باشتر.
د. محەمەد شوکری
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان