بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار و 805 ملیۆن دینار چەندین پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە جێبەجێ دەکرێن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشاندا
پڕۆژەیەکی ئاو لە سنووری قەزای رواندز - ئەرشیف
پڕۆژەیەکی ئاو لە سنووری قەزای رواندز - ئەرشیف

K24 – هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشاندا، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە چەندین گەڕەک لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگەیاند: "به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژە‌یه‌كی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕە‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی  یەک ملیار و 805 ملیۆن و 804 هەزار و 860 دینار، بۆ پڕۆژە‌كانی "دانانی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌"ى چەندین گەڕەک لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان کە بەم شێوەیەى خوارەوەن:

ـ گه‌ڕە‌كی جوندیان لە سۆران

ـ ئاوی گوندی شاوراوه‌ و هاودیان له‌ ناحیه‌ی دیانا

ـ دانانی چوار سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژە‌ی ئاوی زارگه‌لی

ـ دانانی دوو سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژە‌ی ئاوی سه‌روچاوه‌

ـ دابینكردن و دانانی دوو سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژە‌ی سرێشمه‌

ـ ئاوی گوندی جۆنه‌ر له‌ ناحیه‌ی خه‌لیفان

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی ئه‌م پاره‌یه‌ش به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.