وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رێنماییه‌كی نوێ بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌رده‌كات

ده‌سه‌ڵاتی دانانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌درێته‌‌ په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ چاره‌سه‌ر ده‌كات
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ چاره‌سه‌ر ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستای وانه‌بێژ له‌ (باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه‌كان) دابنێن و بۆ ئه‌مه‌ش رێنماییه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دا هاتووه‌، هه‌ر مامۆستایه‌كی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌و كاته‌ی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن كراوه‌ته‌وه‌ له‌ ساڵی خوێندنی 2021-2022 وانه‌یان گوتووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویستیی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بوون، فه‌رمانه‌كه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، جگه‌ له‌ وانه‌بێژه‌كانی پێشوو، دانانی مامۆستای وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌م رێنماییه‌، ده‌بێت له‌مه‌ودوا ئه‌و مامۆستایانه‌ دابنرێت، كه‌ ده‌رچووی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ و په‌روه‌رده‌ی بنیاتن.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاشكرای كرد، ساڵانه‌ نوێكردنه‌وه‌ی فه‌رمانی كارگێڕی وانه‌بێژانی دانه‌مه‌زراو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانه‌وه‌ ده‌بێت و پێویسته‌ له‌ نێوان (20/ 8) تا (1/ 9)ـه‌وه‌ رێكاره‌كان كۆتاییان پێبێت و فه‌رمانی كارگێڕییان نوێكرابێته‌وه‌.

رێنمایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ