پارێزگاری هه‌ولێر پیرۆزبایی 6 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان24 ده‌كات

"بە هیواى پێشکەوتن و سەرکەوتنى زیاتر لە کارەکانتان"
كوردستان24 شه‌ش ساڵه‌ له‌ خزمه‌تدایه‌
كوردستان24 شه‌ش ساڵه‌ له‌ خزمه‌تدایه‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ په‌یامێكدا پارێزگای هه‌ولێر، پیرۆزبایی شه‌ش ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان24 ده‌كات و رایگه‌یاند، كوردستان 24 لە ماوەى ساڵانى ڕابردووی کارکردنیدا توانیویەتى ببێتە بڵندگۆى ڕاستەقینە و مینبەرێکى نیشتیمانى و خزمه‌تێكی زۆر پێشکەش به‌گه‌ل و نیشتیمان بکات.

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان بەڕێوەبەرى گشتیى و دەستەى کارگێڕى و سەرجەم کارمەند و میدیاکار و ڕۆژنامەوانانى كوردستان 24، بەبۆنەى (6)ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى کەناڵەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەى ئێوەى بەڕێز و بینەرانى کەناڵەکەتان دەکەین، ئومێد دەکەین وەک هەمیشە بەردەوامی بدەن لە پێشخستنى ڕه‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی له‌ كوردستان و خزمەتکردنى کوردستانیان.

كوردستان 24 لە ماوەى ساڵانى ڕابردووی کارکردنیدا توانیویەتى ببێتە بڵندگۆى ڕاستەقینە و مینبەرێکى نیشتیمانى و خزمه‌تێكی زۆر پێشکەش به‌ گه‌ل و نیشتیمان بکات و به‌و پەڕى بەرپرسیاریه‌تیی کۆمەڵایەتی گەیه‌نەرى دەنگ و ڕەنگى کوردستانیان بێت به‌ جیهان.

دووبارە(6)ـەمین ساڵیادى دامەزراندى کەناڵى كوردستان24 پیرۆزبێت و بە هیواى پێشکەوتن و سەرکەوتنى زیاتر لە کارەکانتان.

ئومێد خۆشناو

پارێزگارى هەولێر