سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی دەکات

"ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا"
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی دەکات

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یاسین ئەلمەعمووری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کرد.

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی،کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییە فریاگوزارییەکانی کۆمەڵەکە و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لە گەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خستەڕوو.

ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا.

لە دیدارەکەدا هەروەها ، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە وپەنابەران و گرنگیی هاوکاریکردنیان لە لایەن حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ شوێنەکانیان کرا.

دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی دەکات