قوتابخانەیەکی سنووری سەیدسادق بەرهەمی هەنار دەفرۆشێت
K24- سه‌یدسادق:
مامۆستایانی قوتابخانه‌یه‌ك له سنووری سه‌یدسادق حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كه‌یان كردووه‌ته باخی هه‌نار و دوای خزمه‌تكردنێكی زۆر له‌لایه‌ن مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌وه، بۆ ئه‌مساڵ توانییان رێژه‌یه‌كی زۆری هه‌نار له باخی قوتابخانه‌كه‌یان بفرۆشن.
كۆچه‌ر له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی شه‌م له گوندی سه‌راوی سوبحاناغای سه‌یدسادق بۆ كوردستان24 باس له بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌و باخه ده‌كات، كه له ساڵی 2010 به چاندنی 300 نه‌مامی دارهه‌نار باخه‌كه‌یان داناوه.
ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌و كاته‌ی باخه‌كه‌یان دانا، ویستیان ژینگه‌یه‌كی پاك و له‌بار له‌و رێگه‌یه‌وه بۆ قوتابیان له‌ناو قوتابخانه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌وكات هیچ كارگوزار و پاسه‌وانێكیان نه‌بوو بۆ چاودێریكردنی باخه‌كه‌یان، بۆیه ناچاربوون مامۆستایان خۆیان چاودێرییان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و مامۆستایانه‌ش ده‌كات، كه كاتی خۆی له‌و قوتابخانه‌یه بوون و له دروستكردنی ئه‌و باخه یارمه‌تی ئه‌وانیان داوه و ئێستا راژه‌یان گواستووه‌ته‌وه شوێنه‌كانی دیكه.
جگه له رۆژانی ده‌وام، مامۆستایانی ئه‌و قوتابخانه‌یه له رۆژانی پشووشدا قوتابخانه‌كه‌یان فه‌رامۆش نه‌كردووه و هه‌میشه كاری پاككردنه‌وه و ئاودێری و شیكردنه‌وه‌ی خاكی باخی قوتابخانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه، رێژه‌ی 80%ی زه‌وی قوتابخانه‌كه‌یان ببێته سه‌وزایی و ته‌نیا له ماوه‌ی ساڵێكدا توانیویانه زیاتر له 2 ته‌ن هه‌نار له باخی قوتابخانه‌كه‌یان بفرۆشن و داهاته‌كه‌شی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕیی قوتابخانه‌كه‌یان دابین ده‌كه‌ن.
جگه له دره‌ختی هه‌نار، چه‌ندین جۆری دیكه‌ی دره‌ختی جیاواز له باخه‌كه‌دا هه‌ن، هه‌ر مامۆستایه‌ك به‌گوێره‌ی توانای خۆی هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه ده‌كات بۆ خزمه‌تكردنی باخه‌كه، به‌مه‌به‌ستی سه‌وزهێشتنه‌وه‌ی باخه‌كه.
H.B