ناوه‌ندی ره‌وه‌ندی كوردی پیرۆزبایی 6 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان24 ده‌كات

"پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی کەناڵەکەتان دەکەین"
دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24
دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24

K24- هه‌ولێر:

له‌ په‌یامێكدا ناوه‌ندی كوردی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پیرۆزبایی شه‌ش ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان24 ده‌كات و تێیدا رایگه‌یاند، وەک چۆن لە پڕەنسیپ و ئیتیکی کاری راگەیاندن بەردەوام بوون، بەو شێوەش لە پێناو پرسە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکاندا بەردەوام بن.

دەقی پیرۆزباییەکە:

بە ناوی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی دامەزرادن و پەخشی کەناڵی ئاسمانی کوردستان24، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی کەناڵەکەتان دەکەین، هیواخوازین وەک چۆن لە پڕەنسیپ و ئیتیکی کاری راگەیاندن بەردەوام بوون، بەو شێوەش لە پێناو پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکاندا بەردەوام بن.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

1-11-2021