هه‌سارۆكه‌یه‌ك به‌وپه‌ڕی خێرایی به نزیك هه‌ساره‌ی زه‌ویدا ره‌ت ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
راپۆرته زانستییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی، 2ی تشرینی دووه‌م، هه‌سارۆكه‌یه‌ك به قه‌باره‌ی دوو یاریگا به‌خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر به نزیك هه‌ساره‌ی زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه كه هه‌ڵگری ناوی (2017TS3)ـه، تیره‌كه‌ی 219 مه‌تره و به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر كه ده‌گاته 35 هه‌زار كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، به نزیك هه‌ساره‌كه‌ماندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه ده‌كاته 30 جار ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگ.
ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مه‌ریكایی ناسراو به ناسا رایگه‌یاند، هه‌سارۆكه‌كه له كاتژمێر 5:51 خوله‌كی به‌یانی به كاتی گرینج ده‌گاته نزیكترین خاڵ له هه‌ساره‌ی زه‌وی.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ سه‌ر زه‌وی نابێت، چونكه له نزیكترین خاڵدا 5 ملیۆن 400 هه‌زار میل له زه‌وییه‌وه دوور ده‌بێت، كه ده‌كاته 14 ئه‌وه‌نده‌ی دووری مانگ له زه‌وی.
مانگی رابردووش زانایانی فه‌له‌كناسی مه‌ترسی خۆیان له‌وه نیشاندا، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌سارۆكه‌یه‌ك به قه‌باره‌ی ئه‌هرامه‌كانی جیزه خۆی به به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا بكێشێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه گاشه‌به‌رده ئاسمانییه‌كه له دووری 3 ملیۆن و 500 هه‌زار میل له زه‌وی ره‌ت بوو.
H.B