له‌ ئه‌ندۆنيزيا سبه‌ى يه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زانه‌

ئەمشەو نوێژی تەراویح لە مزگەوتی ئیستقلال لە جاکارتای پایتەخت دەکرێت.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/483e764f-d750-4294-afab-bc15ffc4897b/Indonesian%20Muslims%20pray%20on%20the%20eve%20of%20Ramadan.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ئەندۆنیزیا وەک گەورەترین وڵاتی ئیسلامی 6ی حوزەیرانی بە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەستنیشانکرد. ئەمشەو نوێژی تەراویح لە مزگەوتی ئیستقلال لە جاکارتای پایتەخت دەکرێت.

موسوڵمانانی ئەندۆنیزیا لە مزگەوتی ئیستقلال لە جاکارتای پایتەخت نوێژی ئێوارەیان کرد. حکومەتی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، سبەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئەندۆنیزيا وەک گەورەترین وڵاتی موسوڵمان یەکەم نوێژی تەراویحی مانگی رەمەزانیان ئەنجامدا.

مانگی رەمەزان نۆیەم مانگە لە رۆژمێری ئیسلامیدا. لەو مانگەدا رۆژوەوانان لەگەڵ نوێژی بەیانیدا واز لە خواردن و خواردنەوە دەھێنن. تا خۆرئاوابوون و بانگی ئێوارە. بە درێژایی مانگی رەمەزان شەو و رۆژ موسوڵمانان خواپەرستی و نزا دەکەن.

موسوڵمانان مانگی رەمەزان بە پیرۆزترین مانگی ساڵ دەزانن و ھەموو کار و کردەوەیەکی چاک لەم مانگەدا ئەنجامدەدەن زیاتر لە مانگەکانی دیکە بە ھیوای ئەوەی خوا لە تاوان و خراپەکانیان خۆش بێت.