غه‌سان شربل: ئێستا مام جه‌لال له گۆڕه‌كه‌یدا ده‌گرییێت
K24- هه‌ولێر:
غه‌سان شربل سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌وسه‌ت) له تویتێكدا ئاماژه‌ی پێكردووه، ئێستا مام جه‌لال له گۆڕه‌كه‌یدا ده‌گرییێت.
شربل رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه ئێستا مام جه‌لال له گۆڕه‌كه‌یدا ده‌گرییێت، كاتێك ده‌بینێت كه باڤڵی كوڕی له سه‌ر ده‌ستی ئامۆزاكه‌ی ژه‌هرخوارد كراوه.
راشیگه‌یاند، جیا له‌وه‌ی ئامۆزایه‌تی، له ریزه‌كانی حزبیش لاهور جه‌نگی هاوبه‌شی سه‌ركردایه‌تی باڤڵه، بێجگه له‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه دوو سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی یه‌كێتی ژه‌هرخوارد كراون.
له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ر یه‌ك له باڤڵ تاڵه‌بانی كوڕی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌لا به‌ختیار و وه‌ستا حه‌سه‌ن، كه دوو به‌رپرسی باڵای یه‌كێتین، ژه‌هر خوارد كراون، كه په‌نجه‌ی تاوان ئاڕاسته‌ی لاهور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌كرێت.