یەحیا رەسوڵ: تیرۆر کۆتایی نەهاتووە
K24 - هه‌ولێر:
یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه و هه‌ندێك شانه‌ی تیرۆر ماون.
یه‌حیا ره‌سوڵ وه‌ك ئاماژه‌كردن به هێرشه‌كانی داعش له پارێزگای دیاله ئاشكرای كرد، تیرۆر ویستی كه پرسی مه‌زهه‌بییه‌ت له نێوان عێراقییه‌كان بوروژێنێت، به‌ڵام شكستی هێنا و ده‌بێت دژی تیرۆر یه‌كگرتووبین.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق گوتی: ئێمه گوتوومانه كه تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه و هه‌ندێك شانه‌ی تیرۆر ماون و به شێوه‌یه‌كی رۆژانه هێرشمان هه‌یه، له فه‌لوجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه شه‌ش تیرۆریست ده‌ستگیركراون. له ناوچه‌كانی دیاله له هێرشێكی ئاسمانی‌دا 3 تیرۆریست كوژران. له نه‌ینه‌واش 13 داواكراو ده‌ستگیركراون.
گوتیشی: تیرۆر ویستی كه پرسی مه‌زهه‌بییه‌ت له نێوان عێراقییه‌كان بوروژێنێت، به‌ڵام شكستی هێنا و ده‌بێت دژی تیرۆر یه‌كگرتووبین. رۆڵه‌كانی هۆزه‌كان له ناوچه‌كانی دیاله رۆڵی خۆیان ده‌بینن و ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه ترسنۆكه نه‌یتوانی درز بخاته نێو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق.