بەهۆی رووداوەکانی شارەبانەوە 300 خێزان ئاوارەبوون

ژماره‌یه‌ك له‌و خێزانانه‌ هاوكارییان پێگه‌یشتووه‌
به‌هۆی هێرشی میلیشیاكانی عێراق 300 خێزان له‌ شاره‌بان ئاواره‌بوون
به‌هۆی هێرشی میلیشیاكانی عێراق 300 خێزان له‌ شاره‌بان ئاواره‌بوون

K24 - هه‌ولێر:

عەلی عەباس، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی گوندی نەهرلئیمام، سەربە قەزای شارەبان، تا ئێستا 300 خێزان ئاوارەبوون، بەڵام ژماره‌یه‌ك له‌و خێزانانه‌ هاوكارییان پێگه‌یشتووه‌.

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق روونیكرده‌وه‌، له‌و خێزانانه‌ی ئاواره‌بوون، تا ئێستا تەنیا 227 خێزان لە هاوکاری دارایی سوودمەندبوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وەقفی سوننە خانووی بۆ بەشێک لەو خێزانانە لە بەعقوبە بەکرێ گرتووە.

سەبارەت بە دۆخی ئەمنی شارەبانیش، تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هەوڵی دەزگای هەواڵگری بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تاوانەکەی شارەبان بەردەوامە و لەم چوارچێوەشدا، مەترسیدارترین تیرۆرستییان دەستگیرکردووە، بەبێ ئەوەی ناوی تیرۆریسته‌كه‌ ئاشکرا بکات.