ژماره‌ی مردن به كۆرۆنا له جیهان 5 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی زانكۆی "جۆنز هۆپكه‌نز"ی ئه‌مه‌ریكی، تا شه‌وی رابردوو ژماره‌ی مردن به په‌تای كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان 5 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند، ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و پێكوتانه‌ی تا ئێستا له ته‌واو جیهان به‌خه‌ڵك دراوه، له 7 ملیار ژه‌مه ڤاكسین نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كۆمپانیای مۆدێرنای ئه‌مه‌ریكی بۆ دا‌و و ده‌رمان رایگه‌یاند، ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی داوای كاتێكی زیاتر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كارامه‌یی ئه‌و پێكوته‌یه‌ی دژ به كۆرۆنا بكات، كه تایبه‌ته به منداڵانی ته‌مه‌نیان له نێوان 12 بۆ 17 ساڵیدایه، كه داوای لێكراوه په‌له بكات له نیشاندانی ره‌زامه‌ندی بۆ پێدانی ئه‌و ڤاكسینه به منداڵان.
هاوكات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تاوتوێی مه‌ترسییه‌كانی روودانی جۆره هه‌وكردنێكی نامۆی دڵ به‌هۆی ئه‌و پێكوته‌یه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی بلۆمبێرگ، كۆمپانیای مۆدێرنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی هێشتا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دوایین شیكاریی نێوده‌وڵه‌تیی مه‌ترسییه‌كانی هه‌وكردنی ماسوولكه‌ی دڵ دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه ده‌كات، كه حاڵه‌تێكه تووشی دیواره‌كانی دڵ ده‌بێت و پێناچێت تا مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ساڵی داهاتوو بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌و باره‌یه‌وه بدرێت.
مۆدێرنا گوتی: ئه‌و ته‌واو پابه‌نده به كاركردنی چڕ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناوبراو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات به‌ئه‌نجام بگه‌ن و بڕیاری كۆتایی بده‌ن.
پێشتر ڤاكسینی مۆدێرنا ره‌زامه‌ندی به‌كارهێنانی بۆ ته‌مه‌نی 18 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه له هه‌ریه‌ك له ئه‌وروپا، ژاپۆن و كه‌نه‌دا به‌ده‌ستهێناوه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پاراستنی كۆمه‌ڵگه له ئیماراتی عه‌ره‌بی مۆڵه‌تی داوه به به‌كارهێنانی ڤاكسینی (ڤایزه‌ر - بیونتیك)ی دژ به كۆرۆنای بۆ منداڵانی ته‌مه‌نیان له نێوان 5 بۆ 11 ساڵدایه.
H.B