وه‌زیری په‌روه‌رده دڵنیایی ده‌داته ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دكتۆر ئاڵان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو 168 هه‌زار و 500 قوتابی پۆلی 12ی ئاماده‌ییان هه‌بووه و له‌و ژماره‌یه‌ش 126 هه‌زار قوتابی داخلی ئه‌زموونه گشتییه‌كان ببوون، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها رێژه‌ی 50%ـیان له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رچوون، كه له ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌مه كه‌مترین رێژه‌ی ده‌رچوون بووه.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاشكراشیكرد، له‌كۆی ده‌رچووانی پۆلی 12 ته‌نها 257 قوتابی تێكڕای نمره‌كانیان له نێوان 99 بۆ 100 بووه، له‌كاتێكدا كۆلیژه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان توانای وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی زیاتری قوتابیانیان هه‌یه، بۆیه گرفته‌كه له تێكڕای نمره‌كانی 99 و 100 نه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: له ساڵی 2003 ته‌نها 9 هه‌زار و 300 قوتابی پۆلی 12 له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، ئێستا 126 هه‌زار قوتابی ته‌نها مافی تاقیكردنه‌وه‌كانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م: خه‌ڵكی ئێستا زیاتر گرنگی به خوێندن ده‌دات، دووه‌م: قو‌تابیانی ئێستا زیاتر له جارێك پۆلی 12 ده‌خوێنن، سێیه‌م: پشتبه‌ستن به مامۆستای تایبه‌ت، چواره‌م: به‌شداریكردن له خولی به‌هێزبوون له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه، پێنجه‌م: پشتبه‌ستن به وانه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه له تۆڕی ئینته‌رنێت وه‌ریده‌گرن، شه‌شه‌م: به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه و تێگه‌یشتن له گرنگیی پۆلی 12 بۆ ئاینده‌ی قوتابی، ئه‌مانه هه‌موویان هۆكارگه‌لێكن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی قوتابیان ساڵ به‌ساڵ زیاتر بێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ساڵی 1992 ته‌نها له كۆلیژی پزیشكیی سلێمانی 100 قوتابی له‌و كۆلیژه وه‌رگیران، له‌كاتێكدا ئێستا 6 كۆلیژی پزیشكی له كوردستان هه‌ن، بۆیه دوای ته‌داخولی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكومه‌ت و بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، كه ئه‌و بابه‌ته زۆر جێگه‌ی گرنگیپێدانی وه‌زیری خوێندنی باڵاش بوو، بڕیاریدا پێداچوونه‌وه به پلانی زانكۆكان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی قو‌تابیانی ده‌رچوو چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌رده‌ستمانن، هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیان به ئه‌نجام ده‌گه‌ن، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بۆ خه‌ڵك روونبێته‌وه، كه ئێمه له كۆی 126 هه‌زار قوتابی كه له تاقیكردنه‌وه‌كاندا به‌شداربوون، 63 هه‌زاریان ده‌رچوونه و ئه‌وانی دیكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وێڕای ئه‌و قوتابیانه‌ی كه له پۆلی 11ی ئاماده‌یی ده‌رچوونه و بوونه‌ته پۆلی 12.
ئاڵان حه‌مه سه‌عید دووپاتیشیكرده‌وه، ده‌بێت ئێمه له‌وه تێبگه‌ین كه ئه‌م كاره پێویستی به هه‌ماهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه، دڵنیاییشی دایه ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، كه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و مافی هیچ قوتابییه‌ك ناخورێت.
H.B