لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا موژده‌یه‌ك ده‌داته ده‌رچووانی پۆلی 12
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا به كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شوێنی وەرگیرانی 25 ھەزار قوتابی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و 25 هه‌زار قوتابییه ئه‌وانه‌ن كه له زانكۆ و په‌یمانگه‌ی دڵخوازی خۆیان وه‌رنه‌گیرابوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌ی كورسییه‌كانی خوێندن له زانكۆكان زیادكراون.
دوای ئه‌وه‌ی شێوازی وه‌رگرتنی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی زۆری قوتابیانی به‌دوای خۆیدا هێنا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ هاته سه‌رهێڵ و وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راسپارد و ئه‌وانیش هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه چڕكرده‌وه.