پێکانەکەی مێسی لەوە گەورەترە کە پێشبینی دەکرا

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

پێکانەکەی مێسی زۆر لەوە گەورەترە کە چاوەڕێ دەکرا، سبەی ناتوانێت بەرامبەر لایپزیگ یاریی بکات.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی سبەی بەرامبەر لایپزیگ ئاشکراکردووە، ناوی لیۆنێل مێسی و مارکۆ ڤێراتی تێدانییە، کە مێسی هەینی رابردوو لە یاریی بەرامبەر لیل لە رانی تووشی پێکان بوو، نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

گەرچی سەرەتا پێشبینی نەدەکرا پێکانەی مێسی گەورە بێت بەڵام هێشتا لیۆ بەهۆی پێکانەکەیەوە نەیتوانیوە دەست بە راهێنان بکاتەوە و یارییەکەی لایپزیگ دەبێتە حەوتەمین یاریی مێسی بەهۆی پێکانەوە لێی بێبەش بێت، لەکاتێکدا لەوەتەی لیۆ پەیوەندی بە ریزەکانی شازادەکانی پاریس کردووە 15 یاریی ئەنجام داوە.

سبەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی لە گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ میوانداریی لایپزیگ دەکات کە پاریس بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی گرتووە.