وەرگرتنی شایستە داراییەکانی دانەگاز زیادیکردووە

لە نۆ مانگدا حکومەتی هەرێمی کوردستان 150 ملیۆن دۆلار شایستەی بە دانەگاز داوە
كۆمپانیای دانه‌ گاز
كۆمپانیای دانه‌ گاز

K24- هه‌ولێر:

لە نووسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست کوردستان 24 کەوتووە، كۆمپانیای دانە گاز بڵاویکردووەتەوە، بڕی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان لە هەرێمی کوردستان و میسر زیادیانکردووە.

وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، بە جۆرێك وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان له‌و دوو شوێنه‌ زیادیانكردووه‌، كه‌ به‌ڕێژه‌ی 86% لەسەر بنەمای ساڵانە بەرزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و لە دە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 283 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ته‌نها بڕی 152 ملیۆن دۆلار شایستەیان وەرگرتبوو.

دانه‌گاز هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و وەرگرتنەوەی شایستەکانی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە.

لە هەمان کاتدا پشکی دانەگاز کە خاوەنداری 35%ی کۆمپانیای پێرل پێترپلیۆم دەکات، بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ زیادبوونی فرۆشی گاز و چڕکراوەکان و نەوتی هاوتای گاز لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە، کە بە رێژەی سەدا 78% بۆ 150 ملیۆن دۆلار لە دە مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 84 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە.

لەو بارەیەوە پاتریك ئالمان، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەگاز لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، خۆشحاڵن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پێدانی شایستەکانی پێشووی ساڵانی 2019 و 2020، هەروەها بەرەوپێشچوونی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان و میسڕ.

H.B