وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان: به‌رده‌وامین له‌ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بۆ هێنانەدی دادپەروەری

"جەخت لە بەردەوامی هەنگاوەکان جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بە ئاماجی هێنانەدی دادپەروەری و یاسای چاکسازیی، كرایه‌وه‌"
به‌رده‌وامین له‌ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بۆ هێنانەدی دادپەروەری
به‌رده‌وامین له‌ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بۆ هێنانەدی دادپەروەری

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بڵاویكرده‌وه‌،  لە سەر داوای لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی پەرلەمانی کوردستان، لێژنەی  جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە سەرۆکایەتی  وەزیری کاروباری شەهیدان، بە یاوەری بریکاری وەزارەت، بە مەبەستی گفتوگۆکردن له‌ باره‌ی دوا هەنگاوەکانی چاکسازی لە بواری دۆسیەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی، هەروەها خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و تەندروستی و زەوی بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان رایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەكه‌ وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانه‌ درایه‌وه‌ كه‌  لێژنەکەی پەرلەمانیان ئاراسته‌ی كردن.

راشیگه‌یاند، جەخت لە بەردەوامی هەنگاوەکان جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بە ئاماجی هێنانەدی دادپەروەری و یاسای چاکسازیی، كرایه‌وه‌.

روونیكرده‌وه‌، ئامانجی وەزارەت خزمەتکردنی زیاتری کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی و بەرکەووتووانی چەکی کیمیاوی و تاقانەکانی جینۆساید و دابینکردنی ماف و ئیمتیازاتەکانیانه‌.

لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌