ئێران رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی بۆ ئه‌وروپا زیاتر ده‌كات و سعودیه‌ش هه‌رزانتر ده‌فرۆشێت
K24 – هه‌ولێر
ركابه‌رایه‌تی نێوان ئێران و سعودیه، بازاڕی نه‌وتی تووشی سه‌ر لێشێواوی كردووه كه بۆته ئامرازێك بۆ دژایه‌تیكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌كتر له ناوچه‌كه و جیهاندا.
له كاتێكدا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌هۆی ئاسانكارییه‌كانی رۆژئاوا و هه‌ڵگرتنی به‌شێك له سزا ئابوورییه‌كانی، ئاستی هه‌نارده نه‌وته‌كه‌ی به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وروپا به‌رزكردۆته‌وه، سعودیه نرخی نه‌وته‌كه‌ی بۆ ئه‌وروپا دابه‌زاندووه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، زیاتر له 20 كه‌شتی بارهه‌ڵگری ئه‌وروپایی و ئاسیایی، نه‌وتی خاوی ئێران بۆ هاوبه‌شه‌كانی ده‌گوازنه‌وه، كه به نزیكه‌ی 25 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وتی خاو و سووك به‌راورد كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سعودیه كه گه‌وره‌ترین وڵاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئۆپیكه، نرخی فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی بۆ هاوبه‌شه ئه‌وروپاییه‌كانی هه‌رزانتر كردووه. به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وۆل ستریت ژورنال، سعودیه فرۆشی نه‌وتی سووك بۆ مانگی حوزه‌یران بۆ وڵاتانی باكووری رۆژئاوای ئه‌وروپا 35 سێنت دابه‌زاندووه و بۆ وڵاتانی كناری ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش 10 سێنت نزمی كردووه.
هه‌ردوو وڵات له ماوه‌كانی رابردوو له بازاڕه‌كانی ئاسیا به ڕێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌نارده و دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی هه‌وڵی راكێشانی هاوبه‌شی زیاتر بۆ لای خۆیاندا. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه وڵاتانی رۆژئاوا بڕیاری كڕینی نه‌وتی ئێرانیاندا، تاران پلانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌ی بۆ ئه‌وروپا دارشت، كه له لایه‌كه‌وه ركابه‌رایه‌تی سعودیا له بازاری نه‌وتی ئه‌وروپا بكات و له لایه‌كی تره‌وه پشكی خۆی له بازاڕی نه‌وت به‌ده‌ست بهێنته‌وه كه به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانه‌وه به‌شی هه‌ره زۆری هاوبه‌شه‌كانی له‌ده‌ستدابوو.