نووسینگه‌ی سیستانی: مه‌رجه‌عیه‌ت به‌شداری له‌ گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت ناكات

"ئه‌مه‌ ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ندێ لایه‌ن و حزبی سیاسی عێراقییه"
عه‌لی سیستانی
عه‌لی سیستانی

K24 – هه‌ولێر:

به‌رپرسێكی باڵا له‌ نووسینگه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كاتی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، مه‌رجه‌عییه‌ت لایه‌نگری هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك ناكات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی نووسینگه‌ی سیستانی رایگه‌یاند، ناوبراو له‌كاتی گفتوگۆكاندا لایه‌نگیری هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ناكات، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ن.

راشیگه‌یاند، چ به‌ راوێژ یاخوود په‌یوه‌ندیكردن، سیستانی به‌شداری له‌ دروستكردنی حكومه‌ت ناكات.

ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی تایبه‌ت به‌ به‌شداریكردنی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، دوورن له‌ راستییه‌وه‌، ئه‌مه‌ ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ندێ لایه‌ن و حزبی سیاسی عێراقییه له‌ پێگه‌كانی سۆشیال میدیا‌ بۆ دروستكردنی ده‌نگۆ بۆ هاوپه‌یمانێتی و حزبه‌كانیان، بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.