به فه‌رمی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به باشترین یاریزان دیاریكرا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی پێبه‌خشرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2 نۆڤێمبه‌ری 2021، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی، كریستیانۆ رۆناڵدۆی به باشترین یاریزانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ده‌ستنیشان كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ كه رێژه‌ی 57%ـی خاڵه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و پێش هه‌ریه‌كه له بڕۆنۆ فێرناندێز، داڤید دیخیا و ماركۆس راشفۆرد كه‌وته‌وه.
كریستیانۆ له‌وه‌ته‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه مان یونایتد له كۆی 10 یاریی 7 گۆڵی كردووه.
كریستیانۆ له مانگی رابردوو له دوو یاریی دا سه‌ركردایه‌تی سه‌ركه‌وتنی مانچێسته‌ر یونایتدی كرد، به‌رامبه‌ر ئاتاڵانتا له چامپیۆنزلیگ له خوله‌كی 81 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی كرد، له دوایین یاریش له پرێمه‌رلیگ دیسان رۆڵی كاریگه‌ری له سه‌رخستنی تیپه‌كه‌ی هه‌بوو كه تێیدا گۆڵێك و ئاسیستێكی له دژی تۆتێنهام كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌ڕایه‌وه بۆ مان یونایتد، به درێسی شه‌یتانه سووره‌كان له كۆی 302 یاریی 125 گۆڵی كردووه.