بۆ كردنه‌وه‌ی 800 بنكه‌ی پێدانی ڤاكسین ئه‌مه‌ریكا هاوكاری عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بڵاویكرده‌وه، بۆ پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، (ئاژانسی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی) 3 ملیۆن دۆلاری پێشكه‌شی عێراق كردووه.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕه پاره‌یه به مه‌ستی باشتر ده‌ستنیشانكردنی تووشبوان به په‌تای كۆرۆنا به عێراق دراوه، به‌تایبه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی 800 بنكه‌ی نوێ بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین.
راشیگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی عێراقه كه په‌تای كۆرۆنا زیاتر لێی به‌ربڵاوه، به‌تایبه‌ت كه‌مپی ئاواره ناوه‌خۆییه‌كان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، بڕیاردرا له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه ڤاكسین وه‌ربگرن.