سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەبێت لە سه‌دا 30سەوزایی بن
K24 – هه‌ولێر:
دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەنجومەنی ژینگەی ھەرێمی کوردستانەوە ھەوڵدەدات ڕێژەی سەوزایی لە ھەرێمی کوردستان زیاتر بکرێت لە ڕێی ئەو پڕۆژانەی وەبەرھێنان کە لەمەودوا دەچنە بواری جێبەجێ کردنەوە.
سەرۆکی دەستەی ژینگە ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، لە چوارچێوەی پڕۆژەی سەوزایی پێویستە سەرجەم ئەو فەرمانگانەی لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدان کار بۆ ئەم بابەتە بکەن، دەستەی وەبەرھێنانیش مۆڵەت بە ھیچ پڕۆژەیەک نادات ئەگەر ڕەزامەندی دەستەی ژینگەی لەسەر نەبێت.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پڕۆژەکەی دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرھێنان لەمەودوا بە شێوەی قۆناغ لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات کە دەبێت لە %30 سەوزایی بێت، ئەو پڕۆژانەی كه بۆ دانیشتوانە دەبێت %70 سەوزایی تێدابێت، ئەو پڕۆژانەشی پێشێلی ڕووبەری سەوزاییان کردووە لە شوێنی دیکە و بە قەبارەی زیاتر دەبێت قەرەبووی بکەنەوە.
عەبدولڕه‌حمان سه‌دیق سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، یاسای ژماره 8ـی ساڵی 2008ـی ژینگه، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی4ـی ساڵی 2006ـ وه‌به‌رهێنان، واته وه‌به‌رهێنان پێشتر یاسایان هه‌بوه، ئێمه له ئێستادا خه‌ریكی نوێكردنه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانین.