دۆسیهی ژههرخواردكردنی بهرپرسانی یهكێتی دهچێته دادگا؟
K24 - ههولێر:
لە دۆسیهی ژەھرخواردكردنی چەند بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ههرچهنده له بڕیارێكدا دوێنێ شهو لاهور شێخ جهنگی و چهند كهسێكی دیكه له یهكێتی دهركران، بهڵام تا ئێستا سکاڵا تۆمار نەکراوە و ئەو کەیسە نەچووهته دادگاکان، شارەزایانی بواری یاسا و تەنانەت ھاوڵاتیانیش پێیان وایە پێویستە بە زوویی ئەم بابەتە لە دادگا یەکلایی بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بکەرانی ئەو کارە بۆ ھاوڵاتیان و رای گشتی ئاشکرا بکرێن.
لێکەوتەکانی ژەھرخواردکردنی چەند بەرپرسێکی باڵای یەکێتی رۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێت، بە جۆرێک مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵا بەرژوەندییەکانی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووهتەوە و لە بەشێکیدا دەڵێت ئێستا لە ناو ململانێکانی یەکێتی لافی چ بیر و باوەڕێک لێ دەدرێت، شانازی بەکام ململانێیەوە بکرێت، چۆن ساڵانە یادی ژەھرخواردن لە ناو خۆمان بکەین ئەوانەی تاوانەکەیان ئەنجام داوە شەرم دەکەن باسی بکەن، ئەوەی جێگای پرسیارە تا ئێستا ئەم کەیسە نەچووهتە دادگا، زانا تۆفیق، شارەزای یاسایی بە پێویستی دەزانێت ئەگەر ئەو کەسانەی ژەھرخوارد کراون سکاڵا تۆمار نەکەن، پێویستە داواکاری گشتی بێتە سەرخەت.
ھاووڵاتیانی سلێمانی ھەریەکە و بەجۆرێک باس لەم بابەتە دەکات، بەڵام ھەموان لەسەر یەک خاڵ کۆکن، کە پێویستە ئەم بابەتە ببرێتە دادگاکان بۆ ئەوەی بکەرانی ئەو کارە بۆ رای گشتی و ھاووڵاتیان ئاشکرا بکرێن و بناسێنرێت، چونکە بە گوتەی ھاووڵاتیەک تاوانێکی گەورەیە.
شارەزایانی یاسایی بە پێویستی دەزانن، کە بەشی یاسایی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش چیدیکە لەم کەیسەدا بێدەنگ نەبن و بە کاری خۆیان جێبهجێ بكهن، ھاوکات ھاتنە سەر خەتی داواکاری گشتی گرنگیەکەی ئەوەیە بەدەر لەوەی کە ئەم بابەتە پەیوەندی بە فیگەرێکی سیاسی لایەنێکەوە ھەیە، مافی گشتی تێدایە و دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی متمانە لە نێوان ھاووڵاتیان.