مه‌سرور بارزانی یەکەمین پێشانگا و کۆنفرانسی کشتوکاڵی و بەروبوومە ئاژەڵییەکان لە هەولێر دەکاتەوە
K24 - هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە (3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبەری 2021) کاتژمێر 10:00 یەکەمین پێشانگا و کۆنفرانسی کشتوکاڵی و بەروبوومە ئاژەڵییەکان لە شاری هەولێر دەکاتەوە.
كۆنفرانسه‌كه لەلایەن هەر دوو وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵ و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت.
له پێشانگا هاوبه‌شه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق كۆمه‌ڵێك به‌روبوومی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كرێت، كه ئه‌مه یه‌كه‌مین پێشانگای هاوبه‌شه تا ئێستا ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌یببه‌ن.
جگه له پێشانگاكه، كۆنفرانسێكیش بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای گه‌وه‌ره‌ی بواری كشتوكاڵی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و بڕیاره هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بۆ ئاڵوگۆڕی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان گفتوگۆ بكه‌ن.
له ماوه‌ی رابردوودا كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كارگه‌ی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی جووتیارانی له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه كردووه‌ته‌وه.