سه‌رۆكی حكومه‌ت: ئه‌مه به‌شێكه له‌و ئه‌جێندایه‌ی ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داكۆكیمان لێكردووه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له پێشانگه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقی فیدراڵ رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه ده‌ستپێكێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق.
مه‌سرور بارزانی گوتی: "ئه‌مڕۆ لێره‌ین و به‌شداری ئه‌و پێشانگه هاوبه‌شه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستانی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فیدراڵ ده‌كه‌ین، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه ده‌ستپێكێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستخۆشی له وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری كشتوكاڵی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌م، كه پشگیری ئه‌م پێشه‌نگایه‌یان كردووه".
گوتیشی: "ئه‌م پێشانگه‌یه ده‌بێته ده‌ستپێكێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق په‌ره‌بستێنێت، ئه‌مه به‌شێكه له‌و ئه‌جێندایه‌ی ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌میشه داكۆكیمان لێكردووه داهاتی كوردستان و عێراقیش هه‌مه‌جۆر بكه‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وام بێت و بتوانین به‌م پاڵپشتییانه زیاتر په‌ره به كه‌رتی كشتوكاڵی بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ناوخۆدا هه‌ن، نه‌ك ته‌نیا به‌شی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ و عێراق بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ شوێنه‌كانی تریش ره‌وانه‌ی بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه لێره‌وه داوامان كردووه ئه‌مه ببێته رێگه‌خۆشكردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كانی كوردستان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ساغ بكرێنه‌وه و بتوانن وه‌ربگیرێن، له هه‌مانكاتیشدا له هه‌موو سه‌ردانه‌كانیشماندا بۆ ده‌ره‌وه هه‌وڵمان داوه بازاڕێكی ده‌ره‌كی بۆ به‌روبوومه‌كانی ناوخۆیی درووست بكرێت.
مه‌سرور بارزانی روونیكرده‌وه، ئه‌م پێشانگایه‌ی ئه‌مڕۆ بینیم، به‌م هه‌موو پێشكه‌وتنانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا روویداوه، ئه‌مه جێی دڵخۆشییه و هیوادارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن و ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان بكرێت له حكومه‌تی هه‌رێم پشتیوانیان ده‌بین.