پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی هاوسەری نیهاد بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
سه‌رۆك مه‌‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌‌سعود بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، خاتوو (مزەفەر مستەفا بەگ)، كە دەكاتە هاوسەری نیهاد بارزانی بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كردووە.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌، بە هۆی رێوشوێنەكانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە رۆژی سێشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2021 براژنم، خاتوو (مزەفەر مستەفابەگ) كە دەكاتە هاوسەری نیهاد بارزانی بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كردووە.

هیوای شیفا و چاكبوونەوە بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و لە خودای مەزن داواكارین لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت. بە هۆی ڕێوشوێنەكانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

3ـی تشرینی دووەمی 2021