بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لە پۆستەکانیان لابران

جێگره‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی كاره‌كان رایی ده‌كه‌ن
ده‌روازه‌ی سنووری په‌روێزخان
ده‌روازه‌ی سنووری په‌روێزخان

K24 - هه‌ولێر:

بە فەرمانی وزاری، ھەریەکە لە عەلی تۆفیق، بەڕێوەبەری خاڵی سنووری نێوده‌وڵه‌تی پەروێزخان و حوسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لە پۆستەکانیان لابران.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان 24ی راگەیاند، لە چوارچێوەی رێکارە کارگێرییەکان و بە فەرمانی وەزیری دارایی، هەریەک لە بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لە کارەکانیان لادران و جێگرەکانیان بەشێوەیەکی کاتی کاروبارەکان بەڕێوە دەبەن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، لەجێگای "عه‌لی تۆفیق"، سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان، "عه‌باس ئیسماعیل"، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەروازەکە دانراوە، لەجێگای "حسێن ئه‌حمه‌د"، بەرێوبەری گومرگی گەرمیان، جێگرەکەی "فاتیج ئه‌حمه‌د" دانراوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، بەڕێوبەری ئاسایشی دەروازەکەش لابراوە و کەسیەکی دیكه‌ لە جێگاکەی دانراوە.