نرخی بەنزین لە بەریتانیا بۆ بەرزترین ئاستی بەرزدەبێتەوە

نرخی لیترێك به‌نزین له‌ به‌ریتانیا له‌ 2 دۆلار نزیك بووه‌ته‌وه‌
له‌ به‌ریتانیا نرخی به‌نزین به‌رزترین ئاستی تۆماركرد
له‌ به‌ریتانیا نرخی به‌نزین به‌رزترین ئاستی تۆماركرد

K24 - هه‌ولێر:

نرخی بەنزین لە بەریتانیا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ بەرزترین ئاستی خۆی بەرزدەبێتەوە، ئەوەش بارگرانی بۆ سەر شوفێرانی وڵاتەکە دروستکردووە و بەدەست بەرزبوونەوەی خەرجییەکانی وزە و هەڵاوسان دەناڵێنن، كه‌ نرخی هه‌ر لیترێك به‌نزین له‌و وڵاته‌ له‌ 2 دۆلار نزیك بووه‌ته‌وه‌.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، کە پشتی راپۆرتێکی گرووپی خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل ئار ئەی سی، نرخی بەنزین لە بەرزترین ئاستییەتی لە مانگی نیسانی ساڵی 2012ـەوە نەگەیشتووەتە ئەو ئاسته‌، بە جۆرێک نرخی بەنزین لە 24 مانگی رابردوودا گەیشتە ترۆپک و هەر لیترێک بۆ دۆلارێک و 96 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە 2900 دیناری عێراقی.

لە راپۆرتی ئەو گرووپەدا هاتووە، لەسەرەتای ئەم هەفتەی نرخی دیزڵ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.