مه‌سرور بارزانی بەشداری لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان - هەولێر دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا به‌ ده‌رچووان ده‌دات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبەری 2021) کاتژمێر 5:00 بەشداری لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان ده‌كات.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بەشداری لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان- هه‌ولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 و 2020-2021 ده‌كات و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا به‌ ده‌رچووان ده‌دات و كوردستان24 راسته‌وخۆ رێوڕه‌سمه‌كه‌ ده‌گوازێته‌وه‌.

زانكۆی كوردستان له‌ ساڵی 2006ـه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و 1196 قوتابی تێیدا ده‌خوێنن، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ردوو خولی ده‌رچوونی 11 و 12س زانكۆی كوردستان بڕونامه‌ وه‌ربگرن.