تاكه چاره‌سه‌ری مێسی رۆیشتنیه‌تی بۆ مه‌درید
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا نهێنییه‌كی پشت پێكانه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له پاریس سانجێرمان ئاشكرا كردووه كه به هۆیه‌وه ناتوانێت له یاریی داهاتوو له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لایپزیگ یاری بكات.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3 نۆڤێمبه‌ری 2021، له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: ئێستا پێكانه‌كه‌ی مێسی له پاریس سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، پێكانه‌كه‌شی هی ئه‌و یارییه‌ی رابردووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینایه به‌رامبه‌ر ڤێنزویلا كه تێیدا لویس ئادریان مارتینێزی یاریزانی ڤێنزویلا به توندی له پێی چه‌پی مێسی دا و كێشه‌ی ئه‌ژنۆی بۆ دروست كردووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: له ئێستادا مێسی پێویستی به پشكنینی زیاتره و تاكه چاره‌سه‌ری لیۆ سه‌ردانیكردنی سه‌نته‌ری پشكنینی پزیشكی مه‌دریده كه پێشتریش مێسی له 2015 كاتێك له بارسێلۆنا بوو له‌و سه‌نته‌ره چاره‌سه‌ری ته‌واوی وه‌رگرتووه.
پاریس سانجێرمان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لایپزیگ به‌هۆی كێشه‌ی ماسولكه‌وه بانگهێشتی لیۆنێل مێسی نه‌كردووه له كاتێكدا لیۆ له‌م وه‌رزه 3 گۆڵی له چامپیۆنزلیگ بۆ پاریس كردووه.