دەمیرتاش: کەموکوڕیی و هەڵەشمان هەیە

"ناتوانیت لە رێگەی شاردنەوەی هەڵەکانی خۆتەوە هەڵەی ئەوانی دیکە چاك بکەیتەوە"

K24 - ھەولێر

هاوسەرۆکی گشتی پارتی گەلانی دیموکرات هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند: ''هەرگیز نەمانگوتووە پارتێکی بێ کەموکوڕین و هەڵەمان نییە، کەموکوڕیمان هەیە و لاوازیمان هەیە و هەڵەشمان هەیە، بەڵام ناچارین متمانەمان بەخۆمان هەبێت. پێویستە لەسەرمان بەهەمان ئەو ئازایەتییەی باس لە هەڵەی رکابەرەکانمان دەکەین، هەڵەکانی خۆمان تاوتوێ بکەین''.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی ھەدەپە، لە گوتەیەکدا لە بەردەم بارەگای پارتەکەیدا لە شاری ئامەدی باكووری كووری كوردستان رگوتی: ''هەرگیز نەمانگوتووە پارتێکی بێ کەموکوڕین و هەڵەمان نییە، کەموکوڕیمان هەیە و لاوازیمان هەیە و هەڵەشمان هەیە، بەڵام ناچارین متمانەمان بەخۆمان هەبێت، پێویستە لەسەرمان بەهەمان ئەو ئازایەتییەی باس لە هەڵەی رکابەرەکانمان دەکەین، هەڵەکانی خۆمان تاوتوێ بکەین، خەباتی دیموکراسی، باوەڕی راستەقینە بە دیموکراسی و ئاشتی و ئازادییەکان، پێویستیان بەم کارەیە، ناتوانیت لە رێگەی شاردنەوەی هەڵەکانی خۆتەوە، هەڵەی ئەوانی دیکە چاك بکەیتەوە، ئێمە وەك پارت ناچارین ئەم کارە ئەنجام بدەین، گەورەبوون و گەشەکردن پێویستی بەمەیە، هەمیشە پارتەکەمان بە رووی رەخنەکانی جەماوەردا کراوە بووە، هیچ کاتێك خۆمان لەسەرووی جەماوەر و بێ کەموکوڕی نەبینیوە، لە هەر کوێیەك هەڵەیەکمان هەبێت، دڵنیابن دەیبینین''.