ئێران: ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێران‌دا گرت
K24 – هه‌ولێر:
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، به‌ر له‌وه‌ی هێزی ده‌ریاوانی پاسداران هه‌وڵ بده‌ن رزگاری بكه‌ن، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری نه‌وتی ئێران.
ته‌له‌فزیۆنی ئێران رایگه‌یاند، له ده‌ریای عومماندا ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتی ئێران داگرت، پاشان نه‌وته‌كه‌ی به‌تاڵی كه‌شتییه‌كی دیكه كرد و پاشان رووه و ئاڕاسته‌یه‌كی نادیار به‌ڕێكه‌وت.
راشیگه‌یاند، هێزه‌كانی ده‌ریایی سوپای پاسداران، وه‌ك ره‌تدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئه‌مه‌ریكا، له رێگه‌ی هێرشێكه‌وه ده‌ستیانگرت بۆ سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی دیكه‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی.