گاسپەرینی ئەو قسەیە ئاشکرا دەکات کە دوای یارییەکەیان بە کریستیانۆ رۆناڵدۆی گوتووە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جان گاسپەرینی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جان گاسپەرینی

گاسپەرینی ئەو قسەیە ئاشکرا دەکات کە دوای یارییەکەیان بە کریستیانۆ رۆناڵدۆی گوتبوو، کریستیانۆ بە دووانەیەک خاڵێکی بۆ مانچێستەر یونایتد بەدەستهێنا.

جیان پیێرۆ گاسپەرینی راهێنەری ئاتاڵانتا دوای یارییەکەیان بەرامبەر مان یونایتد کە 2-2 یەکسانبوون، گوتی 'بەداخەوە پێم سەیرە هەندێک کەس پێیانوایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی تەمەنەکەی بووەتە کێشە بۆ مان یونایتد و بووەتە هۆی ئەوەی ئەو یانەیە ئاستی جێگیر نەبێت، لەکاتێکدا ئەو یاریزانە لە نیو هەل دەتوانێت گۆڵ بکات، لە کۆی 10 شووتی بۆ ناو گۆڵە و لەو شووتانە پێنجی دەبێتە گۆڵ'.

هەروەها راهێنەرەکەی ئاتاڵانتا گوتیشی 'دوای یارییەکەمان چوومە لای کریستیانۆ پێم گوت ئێمە بە ئیتاڵی وشەیەکمان هەیە دەڵێین بڕۆ بۆ دۆزەخ'.

گاسپەرینی لەبارەی یارییەکەیان گوتی 'دەبووایە بە جیاوازیی چوار گۆڵ یارییەکەمان بردباوە، بەڵام ئێمە رووبەڕووی یاریزانێکی جیاواز و تایبەت بووینەوە، بۆیە ئەنجامەکەمان خراپ نەبوو'.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە چوار یاریی پێنج گۆڵی کردووە، کە مان یونایتد بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە، بەڵام بەبێ گۆڵەکانی دۆن تەنیا خاوەنی دوو خاڵ دەبوو لە دوایین پلەی ریزبەندی کۆمەڵەکەی دەبوو.

گاسپەرینی و کریستیانۆ دوای یارییەکەیان
گاسپەرینی و کریستیانۆ دوای یارییەکەیان