سه‌در داوای نوێژێكی هاوبه‌شی نێوانی شیعه و سوننه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له نامه‌یه‌كدا موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوایكرد، كه هه‌ردوو ئاینزای شیعه و سوننه له دیاله، نوێژێكی یه‌كگرتوو بۆ خۆپارێزی له دووبه‌ره‌كی و دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆر و چالاكی گرووپه میلیشیاكان له عێراقدا ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌در رایگه‌یاند، بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كانی موسڵمانان له عێراق و خۆپارێزی سوننه و شیعه له دووبه‌ره‌كی كه هه‌ندێ كه‌س بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، داوایكرد نوێژێكی هاوبه‌ش له دیاله ئه‌نجامبده‌ن.
راشیگه‌یاند، ئه‌م نوێژه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆر و شه‌ڕی ناوخۆییه له دیاله، میلیشیاكان هه‌وڵ نه‌ده‌ن ئه‌و دووبه‌ره‌كییه له دیاله دروست بكه‌ن.
لە تویتێکیشدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، پارێزگای دیالە رووبەڕووی مەترسییەکی راستەقینە بووەتەوە، ژمارەیەک لایەن ھەوڵی ھەڵگیرسانی ئاگری دووبەرەکی تائیفی دەدەن.
له تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دردا هاتووه، دیالە بووەتە دیلی دەستی میلیشیاکان، قاچاخچییەتی، تیرۆر و ملکەچبووانی دەرەکییەوە.
26ی مانگی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری داعش ھێرشیان کردە سەر گوندێکی سەربە قەزای شارەبان و 15 کەس کوژران و 13 ی دیکە برینداربوون، دواتر خەڵکی گوندەکە و میلیشیاکان هێرشییان کردە سەر گوندی نەهرلئیمامی سوننە و 13 کەسییان کوشت و ئاگرییان لە خانوو، زەوی کشتوکاڵی و ئۆتۆمبێلەکانیان بەردا و 300 خێزانیش لەترسی هێرشەکە ئاوارەبوون.