جوتیارانی كورد لە سنووری سەرگەڕان رووبەڕووی تەعریب دەبنەوە

عەرەبە هاوردەکان هەوڵی داگیرکردنی 100 دۆنم زەوی گوندی گابەڵەکی سنووری ناحیەی سەرگەڕان دەدەن
جوتیارانی كورد لە سنووری سەرگەڕان رووبەڕووی تەعریب دەبنەوە
جوتیارانی كورد لە سنووری سەرگەڕان رووبەڕووی تەعریب دەبنەوە

K24 - هه‌ولێر:

هێزێكی سه‌ربازی عێراقی له‌ رێگه‌ی لێژنه‌ی كشتوكاڵی پارێزگای كه‌ركووك، هه‌وڵیاندا به‌ زۆر رووپێو بۆ به‌شێك له‌ زه‌وییه‌كانی كشتوكاڵی گوندی گابه‌ڵه‌كی سه‌ر به‌ ناحییه‌ی سه‌رگه‌ڕان ئه‌نجام بده‌ن.

یەکێک لە نوێنەرانی جوتیارانی سنووری سەرگەڕان بە کوردستان24ی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی کشتوکاڵی کەرکووک بە پشتیوانی هێزە ئەمنیەکان بچنە گوندی گابەڵەک و 100 دۆنم زەوی جوتیارانی کورد داگیربکەن.

جووتیاره‌كه‌ی سه‌رگه‌ڕان دووپاتیشی کردەوە، کە ئەوان رێگە بە داگیرکردنی ئەو پارچە زەویە لەلایەن عەرەبی هاوردە نادەن.