ئه‌رێ به‌ڕاست گاریس به‌یل له ریال مه‌درید ماوه؟
گاریس به‌یل به ته‌واوه‌تی له پلانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید دووخرایه‌وه، رۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانیاش گاڵته به‌و یاریزانه ده‌كات و پێیوایه هانده‌ران هه‌ر له‌بیریان نه‌ماوه كه ئه‌و یاریزانه له ریال مه‌درید ماوه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، بابه‌تێكی فیدریك هێرمیلی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی مه‌دریدی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی گاریس به‌یل بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز كرا بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌ورووپا، ئه‌وكات ئه‌و یاریزانه‌م هاته‌وه بیر كه هێشتا له ریال مه‌درید ماوه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شڵێت: نازانم به‌یل له ریال مه‌درید چی ده‌كات، ته‌نانه‌ت هانده‌رانیش ئێستا هه‌ست ناكه‌ن ئه‌و یاریزانه له ریال مه‌درید مابێت.
گاریس به‌یل ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداریی 3 یاریی كردووه و به هه‌ر 3 یارییه‌كه 193 خوله‌ك یاریی كردووه و گۆڵێكی تۆمار كردووه، ئه‌و تاكه گۆڵه‌شی له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر لیڤانتی كردووه.
گاریس به‌یل له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 254 یاریی كردووه و 106 گۆڵ و 68 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2022 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید كۆتایی دێت.