روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: هێزێکی ئەمەریکا گه‌یشته‌ حەسەکە

"لە 24 ی مانگی رابردوو کاروانێکی دیكه‌ی 25 ئۆتۆمبێلی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، گەیشتە ناوچەی تەل تەمر"

هێزێکی ئەمەریکا گه‌یشته‌ حەسەکە
هێزێکی ئەمەریکا گه‌یشته‌ حەسەکە

K24 – هه‌ولێر:

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، هێزێکی سوپای ئەمەریکا لە ناوچەی ڕمێلانی پارێزگای حەسەکە بڵاوه‌ی پێكرا.

ڕوانگەی سووری رایگه‌یاند، کاروانێکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و سوپای ئه‌مه‌ریكا، کە نزیکەی 40 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر و کەلوپەلی سەربازی بوو، گەیشتووەتە حەسەکە و دێرزوور له‌ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

راشیگه‌یاند، لە 24 ی مانگی رابردوو کاروانێکی دیكه‌ی 25 ئۆتۆمبێلی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، گەیشتە ناوچەی تەل تەمر.

سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ حه‌سه‌كه‌
سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ حه‌سه‌كه‌
سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ حه‌سه‌كه‌ بڵاوه‌ی پێكرا
سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ حه‌سه‌كه‌ بڵاوه‌ی پێكرا