پۆلیسی هه‌ولێر 3 كه‌سی به تۆمه‌تی دزی ده‌ستگیركرد و ده‌ریش كه‌وت بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌لاوه‌یه‌كی ناحیه‌ی شه‌مامك هێزه‌كانی پۆلیس سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و 2 ته‌ن كه‌رسته‌ی دزیاری ماتۆڕسكیل و بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، هۆگر عه‌زیز تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه 3 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، كه تۆمه‌تبارن به دزی و توانراوه له شوێنی مانه‌وه و خۆحه‌شاردانیان له كه‌لاوه‌یه‌كدا ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێك كه‌رسته و چه‌كی نایاساییدا بگیرێت.
هۆگر عه‌زیز، گوتیشی: ئێمه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان چووین، به‌ڵام له گه‌ڕان و پشكنینی شوێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت، ئه‌و كه‌سانه مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه و موشته‌ری تایبه‌تیان هه‌بووه و سێ جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ریان فرۆشتووه.
ئه‌وه‌شی گوت: پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر كڵاشینكۆفێك و یه‌ك چه‌كی ناسراو به "حه‌فتاوپێنجی" و 2 تاپڕ و یه‌ك ده‌مانچه‌دا گرتووه. هه‌روه‌ها 2 ته‌ن كه‌رسته‌ی دزیاری ماتۆڕسكیل و سێ جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر و كه‌رسته‌ی كێشان و به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه دۆزراونه‌ته‌وه.