شڕۆڤه‌كارێكی سیاسی: دۆخی سیاسی عێراق به‌ره‌و هێور بوونه‌وه ده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
شڕۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویست ناكات دووباره هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه، دۆخه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگیربوون ده‌چێت.
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، نووسه‌ر و شڕۆڤه‌كاری سیاسی عێراقی له گوتارێكدا رایگه‌یاند، له‌كاتی ئێستادا پێویست به‌وه ناكات هه‌ڵبژاردنێكی دیكه ئه‌نجام بدرێته‌وه، چونكه دۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت، زمانی تووند و تیژی به‌رامبه‌ر یه‌كتری خه‌ریكی كۆتایی دێت.
ئه‌و شڕۆڤه‌كاره سیاسییه راشیگه‌یاند، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له عێراق دژی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چن، له رۆژانی داهاتوو كۆتاییان پێ دێت، دواجار لایه‌ن و هاوپه‌یمانێتییه عێراقییه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن قبووڵ ده‌كه‌ن.
روونیكرده‌وه، یه‌كێك له‌و سیناریۆیانه‌ی كه له به‌رده‌م مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق دانرا، دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو له حوزه‌یرانی 2022، ئه‌ویش ره‌تكرایه‌وه، چونكه هه‌موو رێككاره یاساییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن جێه‌جێكران، هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی نه‌بینرا.
هه‌ڵبژارنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له 10ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له (25) ملیۆن ده‌نگده‌ر له عێراق روو له (8273) بنكه و له كۆی (55041) وێستگه و (83) بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، بكه‌ن، بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كانی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.