پلاندانانی عێراق: ساڵی داهاتوو سه‌رژمێری گشتی له عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدڕاڵ رایده‌گه‌ینێت، سه‌رژمێری گشتی له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردسنیشه‌وه، له كۆتایی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، له مانگی (تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ر 2022) سه‌رژمێری گشتی له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پلاندانان بڕی 120 ملیار دیناری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له بوودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتوو ته‌رخانكردووه.
روونیكرده‌وه، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له عێراق له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه به‌رده‌وامه، ژماره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه له هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی به‌سره، ئه‌نبار، كه‌ربه‌لا و هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه، له ئێستادا تێستی ئه‌م پڕۆسه‌یه له پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت.
جه‌ختیكرده‌وه، ئامانج له ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه بۆ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری، ئاماده‌كارییه بۆ رێكخستنی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كاروباره هونه‌رییه‌كان و دیاریكردنی كه‌م و كوڕییه‌كان.
گوتی: ئه‌و تاقیكردنه‌وانه بۆ ئه‌وه‌شه تاوه‌كو توانای عێراق بۆ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ده‌ربخه‌ین، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوو سه‌رژمێری بكرێت، كه به‌نیازبووین له‌م ساڵه‌دا سه‌رژمێری بكرێت، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو نه‌بوون.
جه‌ختیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه 120 ملیار دیناری بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له عێراق دابین كردووه، چونكه ئه‌م پڕۆسه كاری زۆری پێویسته و پێویستی به‌م بوودجه‌یه هه‌یه.
ك.ب