ته‌ندروستی میسان: ژه‌هراویبوونی خه‌ڵك به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌هراویبوونه له پارێزگای میسان رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت، له‌كاتێكدا سه‌ره‌تا وا داده‌نرا كه هۆكاره‌كه‌ی خواردنی فه‌لافل بووه له یه‌كێك له رێستورانته‌كان به‌ناوی فه‌لافل عه‌تشان.
به گوێره‌ی ئاماری ته‌ندروستی میسان، له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا 568 كه‌س ژه‌هراویبوونه، سه‌ره‌تاش وا دانرا گوایه 43 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه بووبن، به‌ڵام ئێستا وا ده‌بێته شه‌شه‌م رۆژ حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبوون به‌رده‌وامه، هه‌ندێك كه‌سیش هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نزیكی ئه‌و له‌فه‌خانه‌یه‌ش نه‌بوونه.
ئێستا ته‌ندروستی میسان گومانی له هۆكاری ژه‌هراویبوونه‌كه هه‌یه و رایگه‌یاندووه، هه‌ست ده‌كرێت هاوشێوه‌ی په‌تایه‌ك بووبێت یان ئه‌وه‌تا ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك كێشه‌ی هه‌بووبێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، لێكۆڵینه‌وه‌یان هه‌م له خواردنی له‌فه‌خانه و هه‌م ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵانیش كردووه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك و ئه‌نجامێكی وا ده‌رنه‌كه‌وتووه بووبێته هۆكاری ژه‌هراویبوون ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه.
ته‌ندروستی میسان ئاشكراشیكردووه، ده‌بێت پشكنین بۆ خوێن و پیسایی ژه‌هراویبووان بكه‌ین تا هۆكاری سه‌ره‌كی ژه‌هراویبوونه‌كه بزانین، چونكه تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆمان به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.
هه‌فته‌ی رابردووش له ئوردن حاڵه‌تێكی ژه‌هراویبوونی به كۆمه‌ڵ تۆماركراوه، ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كتریایه‌ك به‌ناوی "شیگێلا"یه و له وه‌رزی پاییزان كاراتر ده‌بێت، كه ده‌بێته هۆی سكچوون، هه‌رچه‌نده تووشبوون به‌و به‌كتریایه نابێته هۆی مردن، مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا كه كه‌سی تووشبوو كێشه ته‌ندروستییه‌كه‌ی پشتگوێ بخات و تووشی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته بێت، به‌ڵام كێشه و قه‌ره‌باڵخی زۆر ده‌خاته سه‌ر بنكه ته‌ندروستییه‌كان، چونكه به خێرایی ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی هێشتا هۆكاری سه‌ره‌كی ژه‌هراویبوونه‌كه‌ی میسان به ته‌واوه‌تی و به فه‌رمی ده‌ستنیشان نه‌كراوه، به‌ڵام گومانه‌كان زیاتر بۆ یه‌كتریای "شیگێلا" ده‌چن.