گازپرۆمی رووسی پەیمان بە پڕکردنەوەی خواستی ئەوروپا دەدات

"بۆ ئەوان گرنگ نییە کە گاز نرخێکی زۆر بەرز یان کەمی هەبێت"
یه‌كێك له‌ كێڵگه‌كانی گاز
یه‌كێك له‌ كێڵگه‌كانی گاز

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆکی یەکەی هەناردەکردن لە کۆمپانیای گاز پڕۆمی رووسی رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان پابەندە بە پڕکردنەوەی خواستی ئەوروپا بۆ گازی سروشتی و بە جددی کاردەکەن بۆ ئەوەی گاز بازاڕێکی هاوسەنگ و سەقامگیری هەبێت.

ئێلینا بۆرمێسترۆڤا راشیگەیاند، بۆ ئەوان گرنگ نییە کە گاز نرخێکی زۆر بەرز یان کەمی هەبێت، ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە خواستی گازە لە لایەن وڵاتانی ئەوروپا، کە ئەوەش بە روونی پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانیانە وەک بەرهەهێنەر و دابینکەری گازی سروشتی.

روونیكرده‌وه‌، ئەوان بازاڕێکی هاوسەنگ و سەقامگیریان دەوێت، بە شێوەیەک خۆیان و کڕیارەکانیان بتوانن لە کارەکانیان سەرکەوتوو بن.