وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌وانه‌ی له‌م به‌رواره‌ دوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌

"یاساكه‌ ئاماژه‌ بۆ لێبڕینی مووچه‌ له‌و مووچه‌خۆرانه‌ كردووه‌ كه‌ پێشتر دوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌"
ئه‌وانه‌ی له‌م به‌رواره‌ دوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌
ئه‌وانه‌ی له‌م به‌رواره‌ دوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی رێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه‌ واژووی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری  له‌سه‌ره‌، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی دوو مووچه‌یان هه‌یه‌ یه‌كێك هه‌ڵبژێرن و به‌شێكیشیان لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 14ـی یه‌كه‌م له‌ یاسای چاكسازی، جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ئاسه‌واری دارایی و دادوه‌ری لێناكه‌وێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند، یاساكه‌ ئاماژه‌ی بۆ لێبڕینی مووچه‌ له‌و مووچه‌خۆرانه‌ كردووه‌ كه‌ پێشتر دوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌.

روونیكرده‌وه‌، ئه‌وانه‌ی دوو مووچه‌یان له‌ پێش 1-7-2020 وه‌رگرتووه‌، ته‌نیا یه‌ك مووچه‌یان راده‌گیرێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان لێ وه‌رناگیرێته‌وه‌، ئه‌و مووچه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ خۆیان هه‌ڵیانبژاردووه‌،

روونیكرده‌وه‌، هه‌ر مووچه‌خۆرێك له‌ دوای 1-7-2020 دوو مووچه‌ی وه‌رگرتبێت، زیاده‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌، یه‌ك مووچه‌شی پێده‌درێت.

ده‌قی رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
ده‌قی رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری