چەکی بانکی پارەی جووتیاران دابەش دەکرێت

"دوای ئەوە لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم ڕاستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیاران  دابەش دەکرێت"
وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له‌ سایلۆی هه‌ولێر
وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له‌ سایلۆی هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئاگادار کراینه‌وه‌ کە بەشی شەشەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (2021)گەیشت.

نەوزاد شێخ کامیل  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان24ـی  رایگه‌یاند، بڕه‌كان بەم شێوەی لای خوارەوەیه‌:

سلێمانی( 616)شەش سە دو شازدە ملیۆن دینار.

هەولێر(393)سێ سەدو نەوەدو سێ ملیۆن دینار.

(59) پەنجاو نۆ ملیۆن دینار.

راشیگه‌یاند، دوای ئەوە لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم ڕاستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیارانی خۆشەویست دابەش دەکرێت.